ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پرسەی ئەنجومەن بۆ كۆچی دوایی مستەفا ساڵح كەریم

16/12/2018 85 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆ كۆچی دوایی رۆژنامەنوس‌و چیرۆكنوسی دیاری كورد، مستەفا ساڵح كەریم، پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی كۆچكردوو شاری سلێمانی دەكات.
ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەكەیە:
بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، بۆ كۆچی دوایی رۆژنامەنوسی بوێر‌و چیرۆكنووسی دیاری گەلی كورد مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم، پرسە‌و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی كۆچكردوو شاری سلێمانی دەكەین.
كۆچی دوایی مامۆستا مستەفا، خەسارەتێكی گەورە بوو لەبواری رۆژنامەنوسی‌و ئەدەب، رەوانی شاد بێت‌و داواكارین لەخوای گەورە، سەبوریی هەموو لایەكمان بدات.
انا لله وانا الیە راجعون

ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
16-12-2018

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی


ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure