ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن یادی مانگرتنەكەی 1991 دەكاتەوە

16/12/2018 36 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەكشەممە 16-12-2018، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی‌و ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، بەشداریی لەمەراسیمێكدا كرد، كە بەبۆنەی ساڵیادی مانگرتنەكەی ساڵی ١٩٩١ەوە لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگادا رێكخرا.
لەوتەیەكدا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرەڕای بەخێرهاتنی مانگرتوان‌و خوێندكاران‌و بەشداربوانی مەراسیمەكە، پشتیوانیی‌و پشتگیریی ئەنجومەنی پارێزگای بۆ دووپاتكردنەوە.

مانگرتنی 5-12-1991، بەشۆڕشی سپی ناوی دەركردو مانگرتوان لەو كاتەدا یاداشتێكیان ئاراستەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كردو داوایانكرد، ناوچەی ئارام بۆ هەرێمی كوردستان دابمەزرێت، كە هێڵی دژەفڕین بوو، لەگەڵ داواكاریی گەڕانەوەی ئاوارەكانی سەرسنورو هەڵگرتنی ئابڵوقەی ئابوری‌و ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی لەعێراقدا.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

2633916122018_y2.jpg

3433916122018_y3.jpg

4133916122018_y4.jpg

4833916122018_y5.jpg

5633916122018_y6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure