ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن میلاكی لیژنە هەمیشەییەكان پڕدەكاتەوە

16/12/2018 99 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە، بەمەبەستی پڕكردنەوەی میلاك‌و ئاڵوگۆڕكردن لەلیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەندا.
بڕیارە رۆژی سێشەممە 18-12-2018، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پەنجاهەمین كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەببات‌و بەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكی ئەنجومەن، داوا لەسكرتێری ئەنجومەن كراوە، ئەندامان ئاگادار بكاتەوە، كاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ لەهۆڵی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگا ئامادەبن.
كارنامەی كۆبونەوەكەش پێكدێت لەچوار تەوەر، تەوەری یەكەم تایبەت دەكرێت بەهەڵبژاردن‌و دەنگدان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان، تەوەری دوەم‌و سێهەمیش پێكدێن لەپچڕاندنی گوندێك لەسەر سنوری ئیداریی ناحیەیەك بۆ سەر سنوری ئیداریی ناحیەیەكی دیكە‌و فراوانكردنی سنوری گوندێكی دیكە.
هەر بەگوێرەی نوسراوەكەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن، كۆتا تەوەری كۆبونەوەكە، تەرخان دەكرێت بۆ پڕكردنەوەی میلاكی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

1721616122018_50.JPG

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure