ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆده‌بێته‌وه‌

9/12/2018 118 جار خوێندراوەتەوە

بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆببێته‌وه‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ش پێنج ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه‌ ئاراسته‌ی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن كراوه‌، داوا كراوه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، رۆژی سێشه‌ممه‌ 11-12-2018، كاتژمێر 10:00ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی (49)هه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
به‌پێی نوسراوه‌كه‌، له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سێ‌ ئه‌ندامی نوێی ئه‌نجومه‌ن‌ سەردەكەون‌و سوێندى ياسايى دەخۆن، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی، كه‌ پێشتر‌و له‌میانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان‌و عێراق ده‌رچون، هه‌روه‌ها په‌سه‌ندكردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن‌و به‌خشینی متمانه‌ به‌كاندید بۆ پۆستی جێگری نوێی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc

https://twitter.com/slemanipc

 

332779122018_49.JPG

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure