ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن داوای گرنگیدان دەكات بەكەرتی گەشتیاری

6/12/2018 86 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەشداریی لەكۆنفرانسی كۆمەڵەی میوانخانە‌و چێشتخانەكاندا كرد‌و جەختی كردەوە، گرنگیی زیاتر بەكەرتی گەشتیاری بدرێت.
رۆژی پێنجشەممە 6-12-2018، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەكۆنفرانسی لقی سلێمانیی كۆمەڵەی میوانخانە‌و چێشتخانەكانی كوردستاندا كرد، كە لەئوتێل رامادا بەڕێوەچوو.
لەمیانی كۆنفرانسەكەدا سەرۆكی ئەنجومەن ئاماژەی بەگرنگیی كۆمەڵەكە كرد، بەتایبەت لەڕووی ئامادەكردنی ئامار‌و داتا‌و رێكخستن‌و پۆلێنكردن‌و دابینكردنی مافی كرێكاران لەدەستەبەری كۆمەڵایەتی.
وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزار، سەرەڕای هەوڵەكانیان كە كاری باشیان كردوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیا گەشتیارییەكان‌و كۆمەڵەی میوانخانە‌و چێشتخانەكان‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئاسانكاریی زیاتر بكەن لەدەرهێنانی مۆڵەت‌و نوێكردنەوەدا، وە لابردنی رۆتین‌و دابینكردنی پێداویستیی باشتر، بەئامانجی راكێشانی سەرنجی زیاتری میوان‌و گەشتیارەكان بۆ پارێزگای سلێمانی.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا داواشی لەحكومەتی هەرێم كرد، یاسا‌و رێنماییەكانی باج‌و رسومات بەشێوەیەك بێت، كە رەچاوی بەرژەوەندیی گشتی بكرێت.
بەڵێنیشدا، لەچوارچێوەی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگادا، هاوكار‌و پشتیوانی كۆمەڵەی میوانخانە‌و چێشتخانەكان بن.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

1438176122018_y2.jpg

2338176122018_y3.jpg

3238176122018_y4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure