ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە سەرۆكی ئەنجومەن

4/12/2018 23 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، بەشداریی لەچەند رێوڕەسمێكدا كرد‌و خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.
رۆژی دووشەممە 3-12-2018، لەمەراسیمێكدا لەقەزای چەمچەماڵ، بەڕێز وەزیری رۆشنبیری‌و لاوانی هەرێم، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، لەپای خزمەت‌و هاوكارییەكانی بۆ بواری رۆشنبیری.
دواتر لەمەراسیمێكدا‌و بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسان‌و كەسایەتییەكانی سنوری چەمچەماڵ، پیشانگەیەكی شێوەكاریی‌و سیرامیك‌و پەیكەر كرایەوە، هەروەها دوای نۆژەنكردنەوەی، هۆڵی رۆشنبیریی چەمچەماڵ سەرلەنوێ‌ كرایەوە.
لەكۆتاییدا لەبەردەم سەرۆكایەتیی زانكۆی چەرموو لەچەمچەماڵ، پەردە لەسەر پەیكەری (قالە) لادرا.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc

https://twitter.com/slemanipc

 

521474122018_g2.jpg

01574122018_g3.jpg

131574122018_g5.jpg

211574122018_g6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure