ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن پشتیوانی بۆ كەمئەندامان دووپات دەكاتەوە

3/12/2018 21 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئامادەی مەراسیمێك بوو، كە تایبەت بەیادی كەمئەندامان رێكخرابوو، تێیدا پشتیوانیی ئەنجومەنی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دووپات كردەوە.بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، ئامادەی مەراسیمێكی شایستە بوو لەیادی رۆژی جیهانیی كەمئەنداماندا، كە یادەكە بەرز‌و پیرۆز راگیرا‌و لەلایەن یەكێتیی كەمئەندامانەوە سەرپەرشتی دەكرا.سەرۆكی ئەنجومەن وێڕای پیرۆزباییكردن لە كەمئەندامان، بەڵێنی هەموو هاوكاریی‌و پشتیوانییەكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیی پێ راگەیاندن، داواشی لەحكومەت‌و پەرلەمان‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، ویژدانی مرۆڤایەتییان بجوڵێنن بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بەخاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.سەرۆكی ئەنجومەن ئاماژەی بەوەش كرد، پێویستە لەهەموو باڵەخانە‌و فەرمانگە‌و شەقام‌و پارك‌و شوێنە گشتییەكاندا، كارئاسانی بۆ خاوەن پێداویستییەكان بكرێت‌و رەچاوی هاتوچۆكردنیان بكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

3441103122018_e2.jpg

4041103122018_e3.jpg

4941103122018_e4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure