ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەنی ئامادەی بەخاكسپاردنی كەمال موفتی دەبێت

2/12/2018 28 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی فەریقی یەكەم (كەمال موفتی)دا كرد.
رۆژی یەكشەممە 2-12-2018، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، ئامادەی مەراسیمێك بوو، كە تایبەت بوو بە بەخاكسپاردنی فەریق كەمال موفتی، سەرەتا رێوڕەسمی نوێژكردن‌و شۆردنی تەرمەكەی لەمزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی بەڕێوەچوو، دواتر لەڕێوڕەسمێكی شایستەدا‌و بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی لایەنە سیاسییەكان‌و حكومەت‌و فەرماندە ئەمنییەكان‌و جەماوەرێكی زۆری شاری سلێمانی، تەرمەكەی لەكەژاوەیەكدا بەرەو گۆڕستانی ئابڵاخ بەڕێكرا‌و بەخاك سپێردرا.
فەریقی یەكەم بەڕێز (كەمال موفتی) یەكەم وەزیری پێشمەرگەی، یەكەمین كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو، لەساڵانی رابردووشدا راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق بوە، هەروەها یەكێك بوە لەدامەزرێنەرانی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان، ئێوارەی رۆژی شەممە 1-12-2018، لەنەخۆشخانەی فاروقی پزیشكی، بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، پرسەنامەی ئەنجومەنی پێشكەش بەخانەوادەی كۆچكردوو كرد‌و ئاماژەی بەوەدا، لەدەستدانی كەمال موفتی، خەسارەتێكی گەورە بوو لەمیلەتی كورد‌و شاری سلێمانی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

342892122018_t2.jpg

422892122018_t3.jpg

502892122018_t4.jpg

582892122018_t5.jpg

72992122018_t6.jpg

142992122018_t7.jpg

262992122018_t8.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure