ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن بەشداریی یادی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی دەكات

28/11/2018 23 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەیادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانیدا كرد‌و پیرۆزبایی لەئیدارە‌و مامۆستایان‌و خوێندكارنی زانكۆی سلێمانی كرد.
رۆژی چوارشەممە 28-11-2018، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، كە هاوكات ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتیاری ئامادەكاریی مەراسیمی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی بوو، بەشداریی یادەكەی كرد.
مەراسیمەكە بەئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومی‌و ئەكادیمییەكان‌و كەسایەتی‌و رۆشنبیر‌و خوێندكاران بەڕێوەچوو، تێیدا چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر رێكخران.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ئاماژەی بەوەكرد، زانكۆی سلێمانی رۆڵی گرنگی گێڕاوە لەپێشخستنی بواری زانست ‌و پێگەیاندنی كادری پسپۆڕ‌و بەتوانا لەكوردستاندا، بۆیە شایستەی ئەوەبوو مەراسیمێكی شكۆداری بۆ رێكبخرێت‌و یادەكە بەرز‌و پیرۆز راگیرا.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc

https://twitter.com/slemanipc

 

4111728112018_u1.jpg

4811728112018_u2.jpg

5511728112018_u3.jpg

221728112018_u4.jpg

1421728112018_u5.jpg

2821728112018_u66.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure