ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ڕاپۆرتی كارو چالاكی و بەدواداچوونەكانی ئەنجومەن ڕاگەیەندرا

27/11/2018 26 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژی سێشەممە 27-11-2018، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و دەستەی سەرۆكایەتی‌و ئەندامانی ئەنجومەن، بەشدارییان لەمەراسیمی خستنەڕووی ڕاپۆرتی چوارەمی ڕێكخراوی كوردستان بۆ هەمواندا كرد، كە لەهۆڵی بۆنەكانی هتێل تایتانیك بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەكەدا ڕاپۆرتەكە خرایەڕوو كە تایبەتە بەكۆبوونەوەو چالاكییەكان‌و بەدواداچوونەكانی ساڵی ڕابردووی ئەنجومەنەكە‌و ئەمە چوارەم ڕاپۆرتە بڵاوی دەكەنەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەوتارێكدا سوپاسی ڕێكخراوەكەی كرد بۆ هەوڵ‌و ماندووبونیان، هەروەها سوپاسی جێگری سەرۆك‌و سكرتێرو سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنیشی كرد.
سەرۆكی ئەنجومەن ئاماژەی بەئاستەنگەكانی بەردەم كاركردنی ئەنجومەن‌و ئەندامان كرد‌و جێبەجێنەكردنی سیستمی لامەركەزی لەهەرێمی كوردستان‌و نەبوونی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان‌و نەبوونی پەیكەری ئیداریی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و یەكەی ژمێریاریی، وەك چەند كێشەیەكی سەرەكی باسكرد.
وتیشی: یاسای تایبەت بەئەنجومەن كەموكورتی تێدایە‌و پێویستی بەهەمواركردنەوە هەیە، بەڵام سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەش، كارەكانی ئەنجومەن بەردەوام بوون.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc

https://twitter.com/slemanipc

 

440728112018_r2.jpg

500728112018_r3.jpg

580728112018_r4.jpg

41728112018_r5.jpg

131728112018_r6.jpg

201728112018_r7.jpg

261728112018_r8.jpg

331728112018_r9.jpg

02728112018_r10.jpg

62728112018_r11.jpg

122728112018_r12.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure