ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن پیرۆزبایی لەكورتەباڵاكان دەكات

26/11/2018 26 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستاندا كرد‌و پەیامێكی پیرۆزبایی راگەیاند.
رۆژی دووشەممە 26-11-2018، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، بەشداریی لەمەراسیمێكدا كرد، كە بەبۆنەی یادی 24 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان رێكخرابوو.
سەرۆكی ئەنجومەن، پیرۆزبایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی كورتەباڵاكان بەبەشداربوانی مەراسیمەكە راگەیاند‌و ئاماژەی بەوەكرد، پشتیوان‌و پشتگیری كۆمەڵەكەی كورتەباڵاكان دەبن، كە هەمیشە دەنگی ناڕەزایی‌و پێداویستییەكانی خاوەن پێداویستییەكانیان گەیاندوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان.
لەمیانی مەراسیمەكەدا، كە چەندین بەرپرسی حكومی‌و حزبی‌و كەسایەتی ئامادەی بوون، ژمارەیەك چالاكیی جۆراوجۆر پێشكەش كران‌و مەراسیمەكەش لەبارەگای كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc

https://twitter.com/slemanipc

 

44271126112018_r2.jpg

51271126112018_r3.jpg

0281126112018_r4.jpg

9281126112018_r5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure