ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌شداریی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌كات

23/11/2018 31 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌شداریی له‌كردنه‌وه‌ی خولی (13) هه‌مینی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا كرد‌و وته‌یه‌كی له‌باره‌ی گرنگیی پێشانگه‌كه‌ پێشكه‌ش كرد.
رۆژی هه‌ینی 23-11-2018، به‌ڕێز (ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، دوای كردنه‌‌وه‌‌ی پێشانگه‌كه‌‌و به‌سه‌ركردنه‌‌وه‌‌ی كۆمپانیا به‌‌شداربوه‌‌كان، له‌‌كۆنگره‌‌یه‌‌كی رۆژنامه‌وانیدا وته‌یه‌‌كی پێشكه‌‌ش كرد، سه‌‌باره‌‌ت به‌گرنگیی پێشانگه‌كه‌‌و به‌شداریی (١٨٠) كۆمپانیای بیانی‌و هه‌رێمایه‌تی‌و ناوخۆیی.
وتیشی: پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، خولی (١٣) هه‌‌مینی پێشانگه‌كه‌ش، ئاماژه‌‌یه‌‌ بۆ ئارامیی سنوری شاره‌‌ حه‌یاته‌كه‌.
خولی (13) هه‌مینی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی، به‌‌سه‌‌رپه‌‌رشتیی ژوری بازرگانیی‌و پیشه‌‌سازیی سلێمانی‌و كۆمپانیای (عراق التقدم)، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌سنوری تاسڵوجه‌ی خۆرئاوای سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc

https://twitter.com/slemanipc

 

 

 

45241823112018_w2.jpg

39251823112018_w3.jpg

50261823112018_w4.jpg

58281823112018_w5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure