ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكایەتیی ئەنجومەن لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبێتەوە

21/11/2018 40 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكایەتیی ئەنجومەن لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەن كۆبوەوە، بەمەبەستی دانانی كاتێك بۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا.
رۆژی چوارشەممە 21-11-2018، بەسەرپەرشتیی بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەستەی سەرۆكایەتی لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەئەنجومەن كۆبوەوە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەن‌و دانانی بەرنامەی كاری كۆبونەوەكە.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا، كە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، بڕیاردرا لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا كۆبونەوەیەكی دیكە ئەنجام بدرێت‌و تێیدا رۆژ‌و كات‌و بەرنامەی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگا دیاری بكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc

https://twitter.com/slemanipc 

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure