ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن لەگەڵ نوێنەری هاوبەشەكانی چەرموو سیتی كۆدەبێتەوە

21/11/2018 99 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، پێشوازیی لەژمارەیەك نوێنەری هاوبەشەكانی چەرموو سیتی كرد‌و لەگەڵیان كۆبوەوە.
رۆژی چوارشەممە 21-11-2018، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن لەگەڵا رێكخراوی ئاران‌و نوێنەرایەتیی هاوبەشەكانی (چەرموو سیتی) لەچەمچەماڵ كۆبوەوە.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا شاندی میوان داوایان كرد هاوكاریی‌و پشتیوانی بكرێن، بەمەبەستی زیادكردنی ماوەی قەرزی سندوقی نیشتەجێبون‌و كەمكردنەوەی بڕی قەرزی مانگانەی خانوەكانیان.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەن بەڵێنیدا، بەپێی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەن بەهەموو توانایەكیانەوە كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc

https://twitter.com/slemanipc

 

2241921112018_rr.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure