پەیامی سەرۆكی ئەنجومەن بەبۆنەی یادی سلێمانی
15/11/2018
|
65 جار خوێندراوەتەوە |
|
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەیادی 234 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا كردو بەو بۆنەیەشەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی سەرۆكی ئەنجومەنە:
لەیادی سلێمانیدا
بەناوی بەندەو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لەسەرجەم هاوڵاتیانی سلێمانی دەكەین، بەبۆنەی هەڵكشانی تەمەنی شارە حەیاتەكە، واتە شاری هەڵمەتو قوربانیو پایتەختی رۆشنبیری بۆ (234) ساڵ.
ئەم شارە جێگەی پێگەیاندنی كەڵەشاعیرو ئەدیبو نووسەرو رۆشنبیرو هونەرمەندو كەسایەتی شۆڕشگێڕی بێوێنە بوەو هەم لەتێكۆشان لەشاخو شار، هەم لەخۆڕاگریی ناو زیندانەكان، هەم لەڕاپەڕینو رچەشكێنی دژی داگیركەرانو پێشەنگی پێشكەوتنو زانستو زانیاریی، سەدان رۆڵەی دڵسۆزی ئەم شارە گیانی خۆیان كردۆتە قوربانی لەپێناو ئازادییو رزگاربوون لەدەستی ستەمو چوونەتە ریزی كاروانی شەهیدانەوەو سەردەستەی شەهیدان بوون.
بۆیە لەسەر هەموان واجبە بەڕوحو بەدڵ خزمەتی بكەینو وەك بیلبیلەی چاومان بیپارێزینو ژیانی ئاسوودەو ئارامو شایستەی بۆ دابین بكەین، هەموو لایەك قەرزاری ئەم شارەین، وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كەمتەرخەم نابینو بەردەوام دەبین لەهەوڵەكانمان بۆ خزمەتكردنی ئەم شارە زیندووە.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

