ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

جێگری سەرۆكی ئەنجومەن دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوە

4/11/2018 34 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژی چوارشەممە 31-10-2018، (ئەنوەر تاهیر) لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دەستی لەپۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كێشایەوە.
لەوبارەیەوە ئەنوەر تاهیر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەبەرواری 24-9-2018 ماوەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكان تەواوبوو، چاوەڕوان بوین ئەنجومەنی وەزیران‌و پەرلەمان بەئەركی یاسایی خۆیان هەستن‌و بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی خولی داهاتوو بدەن‌و یاسای پارێزگاكان هەموار بكەنەوە، چونكە ماوەی خولی هەڵبژاردن تەنها بۆ چوار ساڵە، بەڵام حكومەت دەیەوێت ئەنجومەنەكان بەردەوامبن لەكاركردن، بۆیە بەڕاوێژ لەگەڵ ژوری حكومەت‌و پەرلەمان، ئەمڕۆ دەستلەكاركێشانەوەی خۆمم پێشكەش كردو لەمەودوا لەو پۆستەدا نابم".

ئەمەی خوارەوە دەقی نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەیەتی:

‎بەڕێز/ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
بابەت/ ‎دەست لەكاركێشانەوە

‎بەڕێزان وەك هەموو لایەك ئاگادارن، لەهەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014دا، كاندیدی بزوتنەوە گۆڕان بووم بۆ ئەنجومەنی پاڕیزگای سلێمانی، دەرچووی پێنجەمی لیستەكەم بووم لەكۆی 63 كاندید، دوو ساڵی یەكەم وەك سەرۆكی فراكسیۆن لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كارم كردووەو دوای ئاڵوگۆڕ پێشنیار كرام بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ماوەی دوو ساڵیشە لەم پۆستەدا دڵسۆزانەو بەئەمانەتەوە ئەركەكانی خۆم ئەنجام دەدەم.
‎ سەرەڕای ڕێزو سوپاسم بۆ دەستەی سەرۆكایەتی‌و ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەن‌و ستافی ئیدارەی ئەنجومەن بۆ هاوكاریی‌و دڵسۆزیان، لەئێستادا بۆ پێدانی دەرفەت بەهاوڕێیانم لەفراكسیۆن‌و ئاڵوگۆڕ لەپۆستەكاندا، داوای دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش دەكەم لەپۆستی جێگری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، وە داواكارم لەبەڕێزتان داواكارییەكەم پەسەند بكەن .
‎وە لەهەمان كاتدا وەك ئەندامێكی دڵسۆزو چالاكی فراكسیۆنی گۆڕان بەردەوام دەبم لەكاركردن لەناو ئەنجومەنی پارێزگادا.

‎انور تاهیر محمد
‎ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
31-10-2018

 

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

293784112018_ee.jpg

373784112018_eee.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure