ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكایەتیی ئەنجومەن كۆدەبێتەوە

28/10/2018 58 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی چەند رۆژی رابردوو لەسنوری ئیدارەی راپەڕین.
رۆژی یەكشەممە 28-10-2018، بەسەرۆكایەتیی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن‌و بەئامادەبونی هەریەكە لە (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆك‌و (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەن، كۆبونەوەیەك بەڕێوەچوو.
ئامانج لەكۆبونەوەكە، گفتوگۆكردن بوو لەبارەی ئەو لافاوەی كە لەچەند رۆژی رابردوودا، هەرێمی كوردستان‌و سنوری پارێزگای سلێمانیی گرتەوە، بەئامانجی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی زیانلێكەوتوانی سنوری ئیدارەی راپەڕین.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا ئاماژە بەوەكرا، هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ بەهاناوەچونی زیانلێكەوتوان‌و چارەسەركردنی كێشەكانیان، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە ئەنجومەنی پارێزگا كۆبونەوەیەكی تایبەت بەو پرسە ساز بكات.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

16281528102018_t1.jpg

24281528102018_t2.jpg

30281528102018_t3.jpg

40281528102018_t4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure