ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی پارێزگا و سەكۆی ڕێكخراوەكان هەماهەنگی دەكەن

16/10/2018 50 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگا لەگەڵ نوێنەری سەكۆی رێكخراوە ناحكومییەكان كۆدەبێتەوە‌و بڕیارە هەماهەنگیی یەكتر بكەن، بەئامانجی خزمەتكردنی زیاتر.
ڕۆژی سێشەممە 16-10-2018، ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، بەسەرپەرشتیی (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەن‌و بەئامادەبونی لیژنەی پەیوەندییەكان، لەگەڵ سەكۆی ڕێكخراوە ناحكومییەكان كۆبونەوە.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا، كە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، تاوتوێی پرۆژەیەكی هەماهەنگی لەنێوان ئەنجومەنی پارێزگاو سەكۆی ڕێكخراوە ناحكومییەكان كرا.
(بەرزان شێخ محەمەد) سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی ئەنجومەن ڕایگەیاند: ئەو پرۆژەیە لەپێناو بەرژەوەندیی كۆمەڵگەدایە، بۆیە لەپارێزگای سلێمانی بەردەوام دەبن لەتاوتوێكردنی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

1057916102018_e2.jpg

1757916102018_e3.jpg

2557916102018_e4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure