ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

شاندێكی پۆڵەندا سەردانی ئەنجومەن دەكات

14/10/2018 65 جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی پۆڵەندا دەیەوێت لەكەرتی بازرگانی و وەبەرهێناندا لەهەرێمی كوردستان‌و بەتایبەتی لەسنوری پارێزگای سلێمانی كار بكات، ئەنجومەنیش ستایشی هەڵوێستەكە دەكات‌و بەڵێنی هاوكاریكردنیان پێدەدات.
ڕۆژی یەكشەممە 14-10-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی لەوەفدێكی وڵاتی پۆڵەندا كرد، كە پێكهاتبون لە (ئادەم كششتون) پارێزگاری شاری وانسوت بودكارباجا، (بیوتر گرابك) ڕێكخەری بازرگانیی نێوان حكومەتی پۆڵەنداو كەرتی تایبەت، (ستانیسواف گۆلینسكی)‌و (رافو كلینیفسكی) جێگرانی كونسوڵی پۆڵەندا لەهەرێمی كوردستان‌و ژمارەیەك لەبازرگان‌و وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە.
سەرەتا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕونكردنەوەیەكی لەبارەی سامانی سروشتی‌و كانزایی لەپارێزگای سلێمانی دا بەوەفدی میوان‌و وتی: سەرەڕای ئەوەی سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیرییە، هاوكات لەسەدا ٣٢ی پیشەسازیی عێراق لەم پارێزگایەدایە، دواتر ئادەم كششتون مەبەستی سەردانەكەی ڕونكردەوە، كە دەیانەوێت پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەبوارەكانی ئابوریی‌و بازرگانیی‌و وەبەرهێناندا، بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی پتەو بكەن.
لەبەرامبەردا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەڵێنی پشتیوانیی‌و هاوكاریی كارئاسانی پێدان‌و هیوای خواست، لەزووترین كاتدا ئەنجامی سەردانەكەیان بەپرۆژەی جۆراوجۆر ببینن.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

 

4951714102018_r1.jpg

5651714102018_r2.jpg

461714102018_r3.jpg

1661714102018_r4.jpg

2961714102018_r6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure