ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن پیرۆزبایی له‌ نادیه‌ موراد ده‌كات

5/10/2018 81 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018، پیرۆزبایی له‌ خاتوو نادیه‌ موراد ده‌كات‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌یه‌:
به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ خاتوو نادیه‌ موراد ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018.
هیوادارین به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خه‌ڵاته‌ جیهانییه‌ گرنگه‌، ببێته‌ هۆی زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد‌و كۆتاییهێنان به‌نه‌هامه‌تی‌و ناخۆشییه‌كان، به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خه‌ڵاته‌ش نیشانه‌ی به‌رخۆدان‌و خه‌باتی گه‌لی كورده‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موان هاوكار‌و پشتیوان بین، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی گه‌له‌كه‌مان.

ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
5-10-2018

 

3646175102018_q.jpg

5846175102018_qqqq.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure