ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن بەشداریی مەراسیمێك دەكات

29/9/2018 63 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەمەراسیمێكدا كرد، كە بەبۆنەی یادی دەستبەكاربونی هێڵێكی ئاسمانی لەهەرێمی كوردستان رێكخرابوو.

رۆژی پێنجشەممە 27-9-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، بەیاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی سلێمانی‌و ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی ئیداریی‌و ئەمنی، ئامادەی مەراسیمێك بوو، كە بەبۆنەی یادی پێنج ساڵەی دەستبەكاربوونی هێڵی ئاسمانیی (قەتەر)ی رێكخرابوو.

مەراسیمەكە لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا چەند چالاكییەك بەڕێوەچون، لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، دەستخۆشیی لەسازكردنی مەراسیمەكە كرد‌و هیوای سەركەوتنیشی بۆ ئەو هێڵە ئاسمانییە خواست.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە لەمیانی گەشتە ئاسمانییەكاندا، كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان‌و گەشتیاران بكرێت‌و بەباشترین شێوە خزمەت بكرێن.

لەلێدوانێكیشیدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی: وەكو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانی لەهەر هەنگاوێك دەكەن، كە لەپێناو خزمەتی گشتیدا بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

5130142992018_r1.jpg

5830142992018_r2.jpg

531142992018_r3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure