ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكایەتیی ئەنجومەن‌و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبونەوە

10/9/2018 64 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەن كۆبوەوە، بەمەبەستی تاوتوێكردنی چەند بابەتێكی هەنوكەیی.
رۆژی یەكشەممە 9-9-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەئامادەبونی (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەن‌و (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەن، لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەن كۆبوەوە.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا، كە لەئۆفیسی سەرۆكی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، چەند بابەت‌و پرسێكی هەنوكەیی تاوتوێ‌ كران، كە پەیوەستن بەهاوڵاتیان‌و چاودێریكردنی كاروبارە ئیدارییەكان‌و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی.
سەرۆكایەتیی ئەنجومەن ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە هەموو فراكسیۆن‌و لایەنەكان هەوڵەكانیان یەكبخەن، لەپێناو پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی بەهاوڵاتیان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

2823141092018_y2.jpg

3523141092018_y3.jpg

4823141092018_y4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure