ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەمەراسیمی پێشوازیی‌و پرسەی پزیشكێكی شاردا

10/9/2018 46 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەن‌و ئەنجومەنی پارێزگا، بەشدارییان لەدوو مەراسیمدا كرد، كە بۆ پێشوازیكردن لەتەرمی دكتۆر جەمال ئەحمەد‌و بەخاكسپاردن‌و پرسەكەی رێكخرابوون.
شەوی پێنجشەممە 6-9-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، بەشداریی لەمەراسیمی پێشوازیكردن لەتەرمی (د. جەمال ئەحمەد رەشید) لەفڕۆكەخانەی سلێمانیدا كرد، كە لەئەڵمانیاوە تەرمەكەی هێنرایەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
لەمیانی مەراسیمی پێشوازییەكەدا، ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و كەسایەتی‌و ئەكادیمییەكان‌و تەندروستكاران‌و بنەماڵەی كۆچكردوو بەشدارییان كرد.
دواتر‌و رۆژی هەینی 7-9-2018، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، بەشدارییان لەمەراسیمی بەخاكسپاردن‌و پرسەی ئەو پزیشكە خێرخوازو بەوەفایەی سلێمانیدا كرد.
سەرۆكی ئەنجومەن ئاماژەی بەوەدا، دكتۆر جەمال تەمەنی خۆی بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی‌و كوردستان تەرخان كرد، بەتایبەت منداڵان، پرسە‌و سەرەخۆشیشی ئاراستەی خەڵكی سلێمانی‌و خانەوادەو كەسوكاری دكتۆر جەمال كردو داواكاریشە لەخوای گەورە، جێگەی كۆچكردوو بەهەشتی نەبڕاوە بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

3919141092018_t2.jpg

4619141092018_t3.jpg

5419141092018_t4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure