ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن بەشداری دەستپێكردنی خوێندنی زانكۆیەك دەبێت

10/9/2018 47 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەشداریی لەكردنەوەی دەستپێكی خوێندنی زانكۆی چەرموودا كرد، كە لەقەزای چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.
ڕۆژی یەكشەممە 9-9-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەمەراسیمی دەستپێكی وەرزی خوێندنی ساڵی ٢٠١٨- ٢٠١٩ لەزانكۆی چەرموو لەچەمچەماڵ كرد.
مەراسیمەكە بەسەرپەرشتیی سەرۆك‌و ئەنجومەنی زانكۆو ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسان‌و میوان‌و كەسایەتیی كوردستان‌و ناوچەكە‌و خوێندكاران بەڕێوەچوو.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هیوای خواست، زانكۆكە رۆڵی هەبێت لەخزمەتكردنی بواری زانست‌و ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی سنورەكەش، هاوكات هیوای سەركەوتنی بۆ ستافی ئیداریی زانكۆی چەرموو خوێندكاران خواست.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

416141092018_u1.jpg

1016141092018_u2.jpg

1816141092018_u3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure