ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی روونكردنەوە لەبارەی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران دەدات

4/9/2018 80 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا، رونكردنەوەیەك ئاراستەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەكات، سەبارەت بەدانانی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان، فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنیش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی لەوبارەیەوە ساز دەكەن.
رۆژی سێشەممە 4-9-2018، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەنوسراوی ژمارە (649) رونكردنەوەیەكی ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران - سەرۆكایەتی دیوان كردوە‌و تێیدا ئاماژەی بەوە كردوە، دانانی بەڕێز (برزان كریم محمود عزیز) بەبەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان، پێچەوانەی مادەی (6)ی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009)ی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان - عێراقە.
سەبارەت بەهەمان بابەت، فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەئامادەبونی جێگری سەرۆكی ئەنجومەن‌و سكرتێری ئەنجومەن‌و سەرۆكی فراكسیۆنەكان، لەبینای ئەنجومەنی پارێزگا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ساز كرد‌و ئاماژەیان بەوەدا، پێویستە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنرێتەوە‌و بەڕێوەبەرە گشتییەكان لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە متمانەیان پێبدرێت.
پێشتر ئەنجومەنی وەزیران بەفەرمانی ژمارە (3443) بڕیاریدابوو، بەدانانی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی ئیدارەی گەرمیان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

554118492018_w.jpg

24218492018_www.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure