ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەدواداچون بۆ كێشەی ناوبازاڕی بەكرەجۆ دەكات

3/9/2018 47 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی لەنوێنەری دوكاندارەكانی ناوبازاڕی بەكرەجۆ كرد، كە بەمەبەستی چارەسەركردن كێشەكانیان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگایان كرد.
رۆژی دوشەممە 3-9-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەنوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازیی لەژمارەیەك دوكاندار كرد، كە بەنوێنەرایەتیی دوكاندارەكانی ناوبازاڕی بەكرەجۆ، بۆ گەیاندنی ژمارەیەك كێشە سەردانی ئەنجومەنیان كردبوو.
لەمیانی كۆبونەوەیەكدا كە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، نوێنەری دوكاندارەكان ئاماژەیان بەكۆمەڵێك كێشە‌و گرفت كرد، بەتایبەت بابەتی كرێی دوكانەكانیان، لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەن بەڵێنی دا، بەدواداچون بۆ كێشەكانیان بكرێت‌و بەپێی یاسا‌و رێساكان، هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی شیاو بدرێت، كە لەبەرژەوەندیی گشتیدا بێت.
نوێنەری دوكاندارەكانی بەكرەجۆ، سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەن‌و ئەنجومەنی پارێزگایان كرد، بۆ پێشوازیكردنەكە‌و بەدەمەوەچونی كێشە‌و گرفتەكانیان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

81614392018_f2.jpg

151614392018_f3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure