ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەدواداچون بۆ كارێكی نایاسایی دەكات

2/9/2018 67 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەهاوكاریی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان، بەدواداچون بۆ كارێكی نایاسایی دەكات.
ڕۆژی یەكشەممە 2-9-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەئامادەبونی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەن، پێشوازیی لەشاندێكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان كرد، كە بۆ بەدواداچونی كێشەی وەرگرتنی "عمولە" لەجوتیاران لەعەلوەی نوێی سلێمانی، سەردانی ئەنجومەنیان كرد.
لەكۆبونەوەیەكەدا ئاماژە بەوەدرا، بەڵگەی پێویست كۆبكرێتەوە لەسەر سەرهەڵدانەوەی وەرگرتنی عمولە لەلایەن عەلوەكانەوە لەجوتیاران، لەوبارەیەوە (كاسترۆ مەعروف) سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەن ڕایگەیاند: ئەو كارە نایاساییە‌و دژی بڕیارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵە، بۆیە بڕیایان داوە بەدواداچون بكەن‌و بەڵگە كۆبكەنەوە، دواتر بەپێی یاسا‌و رێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ، رێوشوێنی پێویست لەبەرامبەر ئەو بابەتە دەگرنەبەر.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

432914292018_e2.jpg

492914292018_e3.jpg

582914292018_e4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure