ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

نەخۆشخانەیەكی هیندی پشكنین بۆ بەركەوتوانی چەكی كیمیایی دەكات

2/9/2018 47 جار خوێندراوەتەوە

شاندێكی پزیشكیی هیندستان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكات‌و دوای كۆبونەوە‌و گفتوگۆ بڕیار دەدات، پشكنین بۆ بەركەوتوانی چەكی كیمیایی بكات.
ڕۆژی یەكشەممە 2-9-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەئامادەبونی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، پێشوازیی لەوەفدێكی پزیشكانی نەخۆشخانەی (ۆك هارد)ی هیندستانی كرد.
وەفدەكە پێكهاتبوون لەپزیشك‌و شارەزایانی بواری جومگەكان‌و بڕبڕەی پشت‌و جگەرو هەناویی، ئاماژەنیان بەوەكرد، مەبەستیانە پەیوەندیی لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دروست بكەن‌و هەماهەنگ بن بۆ خزمەتكردن بەكەرتی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای لێكردن، پزیشكی پسپۆڕ بهێنن بۆ هەرێمی كوردستان‌و سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بكەن‌و بێبەرامبەر پشكنین بۆ بەركەوتوانی چەكی كیمیایی بكەن‌و پاشان ئەوەی پێویستی بەناردن بۆ هیندستان هەبوو بۆ چارەسەر، ناویان بۆ حكومەت‌و لایەنی پەیوەندیدار بەرز بكرێتەوە، وەفدەكە پێشنیازەكەی قبوڵ كردو بڕیاریاندا كاری لەسەر بكەن.
داواشی لەشاندەكە كرد، سەردانی نەخۆشخانەی هیوا بكەن، بۆ ئەوەی هەردوولا سوود لەیەكتری ببین لەبواری پزیشكیدا، شاندی میوانیش سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەن‌و ئەنجومەنی پارێزگایان كرد.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

572214292018_t1.jpg

62314292018_t2.jpg

142314292018_t3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure