ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

جەژنتان پیرۆز بێت

20/8/2018 45 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەكەین، سەری رێز‌و نەوازش بۆ شەهیدانی گەلەكەمان نەوی دەكەین‌و پیرۆزبایی لەخانەوادە سەربڵندەكانیان دەكەین، لەگەڵ پیرۆزباییمان بۆ هێزی پێشمەرگە‌و تێكۆشەرانی گەلەكەمان.
داواكارین لەپەروەردگار، حەجی حاجییەكانمان قبوڵ بكات‌و بەسەلامەتی بگەڕێنەوە ناو ریزی ماڵ‌و منداڵەكانیان‌و تاعەتیان قبوڵ بێت.
هیوادارین ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتیی‌و یەكخستنی ناوماڵی كورد‌و بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان، خوازیاریشین لایەنە سیاسییەكانی هەرێم ریزەكانیان یەكبخەن لەپێناو هەڵبژاردنێكی پاك‌و بێگەرد‌و سەركەوتوو، هەروەها پێكەوە‌و بەیەكدەنگی بچنە بەغداد بۆ داكۆكیردن لەمافە دەستورییەكانی گەلی كورد.
دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت‌و هەمیشە لەجەژن‌و خۆشیی‌و شادیدا بن.

ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure