ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ن

17/8/2018 133 جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێز (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌یاوه‌ریی به‌ڕێز (ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كرد، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگ‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند دامه‌زراوه‌‌و ده‌زگایه‌ك‌و دانانی تاجه‌گوڵینه‌ له‌مۆنۆمێنتی ئه‌نفال، هه‌روه‌ها سه‌ردانی گه‌نجان‌و وه‌رزشكارانیشی كرد.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌دا كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 16-8-2018 ئه‌نجام درا، له‌ماڵی كه‌سایه‌تیی ناسراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچكردوو (كه‌ریم ئاغای هه‌مه‌وه‌ند)، له‌لایه‌ن كوڕانی كه‌ریم ئاغای دۆستی دێرینی سه‌رۆك مام جه‌لال‌و خزمانی هه‌مه‌وه‌نده‌وه‌ پێشوازییه‌كی شایسته‌ی لێكرا، وه‌ دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی‌و نوێنه‌رانی هۆز‌و عه‌شیره‌ته‌كان‌و مامۆستایانی ئاینی‌و هاوڵاتیان ئه‌نجامدا.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

1125221782018_ee.jpeg

3025221782018_e3.jpeg

5525221782018_e4.jpeg

2826221782018_e5.jpeg

5626221782018_e6.jpeg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure