ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن داوای گرنگیدان دەكات بەناوچە گەشتیارییەكان

15/8/2018 36 جار خوێندراوەتەوە

شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەردانی گەشتوگوزاری سلێمانی دەكات‌و داوا دەكات، گرنگیی زیاتر بدرێت بەناوچە گەشتیارییەكان، بەمەبەستی خزمەتكردن بەهاوڵاتیان.
رۆژی سێشەممە 14-8-2018، (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەن، بەیاوەریی (محەمەد رەسوڵ) سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاریی‌و شارەوانی‌و گواستنەوە‌و گەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگا، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانییان كرد‌و لەلایەن بەرپرسانەوە پێشوازییان لێكرا.
ئامانج لەسەردانەكە بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون بوو لەبەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانی گەشتوگوزار، لەمیانی كۆبونەوەیەكدا شاندی ئەنجومەن ئاماژەیان بەوەكرد، پێویستە گرنگیی زیاتر بدرێت بەناوچە گەشتیارییەكانی بناری سورێن‌و پێنجوێن‌و دەڤەری راپەڕین.
بەرپرسانی گەشتوگوزاری سلێمانی باسیان لەوەكرد، بودجەی پێویست تەرخان كراوە بۆ باشكردنی سەیرانگەی گۆڵێ لەقەزای پێنجوێن، وتیشی: سەیرانگەكانی سەراوی سوبحان ئاغاو كانی ئاسكان‌و سەرچاوەی چۆمەرەسی‌و بانیبنۆك لەسنوری قەزای سەیدسادق‌و ناوچەكانی دیكەی دەڤەری ڕاپەڕین بەسەر دەكەنەوە، بۆ ئەوەی ئاوڕی جدییان لێبدرێتەوە‌و بایەخیان پێبدرێت.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەن رونیكردەوە، ئامادەی هەر جۆرە هاوكارییەكن، كە ببێتە هۆی گەیاندنی خزمەتی زیاتر بەهاوڵاتیان‌و بەرژەوەندیی گشتی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

411881582018_oo.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure