ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

رێز لەكارمەندانی پاكسازیی مین‌و تەقەمەنی دەگیرێت

15/8/2018 46 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەرێوڕسمێكدا كرد، كە تایبەت بوو بەڕێزلێنان لەكارمەندانی پاكسازیی مین‌و تەقەمەنی.
رۆژی سێشەممە 14-8-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئامادەی میهرەجانێك بوو، كە لەلایەن رێكخراوی هایما بەهاوكاریی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریی‌و هونەری سلێمانی رێكخرابوو، بەمەبەستی رێزلێنان لەو كارمەندانەی، كە ماوەیەكی زۆرە لەبواری پاكسازیی مین‌و تەقەمەنیدا كار دەكەن‌و پارێزەر‌و قوربانیدەری راستەقینەن.
لەمیانی میهرەجانەكەدا، كە لەهۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی بەڕێوەچوو، ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و كەسایەتیی‌و كارمەندانی پاكسازیی مین‌و تەقەمەنی‌و رێكخراوەكان ئامادەی بوون، چەند رێوڕەسمێك بەڕێوەچوون.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەستخۆشیی لەو كارمەندانە كرد، كە ماندوونەناسانە خزمەت بەمرۆڤایەتی دەكەن، دواتر چەند خەڵاتێكی رێزلێنانی بەسەر ژمارەیەك لەكارمەندەكاندا دابەش كرد‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، سوپاسی رێكخەرانی رێوڕەسمەكەشی كرد.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

285671582018_t1.jpg

375671582018_t2.jpg

445671582018_t3.jpg

515671582018_t4.jpg

595671582018_t5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure