ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی پارێزگا لەبارەی كێشەی ئاردەوە بڕیاریدا

14/8/2018 50 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەسەرۆكایەتیی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی‌و ئامادەبونی دەستەی سەرۆكایەتیی‌و ئەندامانی ئەنجومەن، ڕۆژی سێشەممە 14-8-2018، چل‌و هەشتەمین كۆبونەوەی ئاسایی خۆی سازكرد.
كۆبونەوەكە دوو تەوەری لەخۆگرتبوو، تەوەری یەكەم تایبەت بوو بەدەنگدان لەسەر كاندید بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینیی ئیدارەی گەرمیان، لەوبارەیەوە ئەنجومەن بڕیاریدا بەهەڵبژاردن‌و پاڵاوتنی بەڕێز ( عەبدوڵا محەمەد سلێمان)، كە بە (٢٣) دەنگی ئەندامان پەسەند كرا.
تەوەری دوەمیش تایبەت بوو بەلێكۆڵینەوە‌و گفتوگۆكردن لەبارەی هۆكاری خراپیی بەشەئاردی هاوڵاتیان لەسنوری پارێزگاكانی سلێمانی‌و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان‌و ڕاپەڕین، بەمیوانداریی (بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵە - لقی سلێمانی)‌و (بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵە).
دوای تاوتوێكردنی بابەتەكە لەلایەن ئەنجومەنەوە، بڕیاردرا بەڕاسپاردنی لیژنەی كشتوكاڵ‌و سەرچاوە ئاوییەكانی ئەنجومەن، بۆ ئەوەی بەدواداچونی وردو زیاتر بكەن لەسەر خراپیی بەشەئاردی هاوڵاتیان‌و چۆنیەتیی وەرگرتن‌و هەڵگرتنی گەنم‌و ئارد، بەسودوەرگرتن لەكادری پسپۆڕو شارەزا لەبوارەكەدا.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

2256151482018_t1.jpg

3056151482018_t2.jpg

4256151482018_t3.jpg

5156151482018_t4.jpg

157151482018_t5.jpg

1457151482018_t6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure