ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

رۆڵی ئەنجومەنەكان لەقوڵكردنەوەی لامەركەزیدا

14/8/2018 58 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەپانێلێكدا كرد، كە تایبەت بوو بەڕۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەقوڵكردنەوەی سیستمی لامەركەزیدا.
ئێوارەی رۆژی دوشەممە 13-8-2018، شاندێكی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەسەرۆكایەتیی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن‌و بەئامادەبونی (ئەنوەر تاهیر) جێگری ئەنجومەن‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، بەشداربوون لەپانێلێكدا بەناونیشانی (رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەقوڵكردنەوەی لامەركەزیدا).
پانێلەكە لەلایەن پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن رێكخرابوو لەئوتێل های كریست‌و ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و كەسایەتی‌و یاساناسان بەشدارییان تێدا كرد‌و چەند پرسێك تاوتوێ كران.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداریی پانێلەكەی كرد‌و جەختی لەوەكردەوە، سیستمی لامەركەزییەت بەپێی دەستور‌و یاساكان چەسپێنراوە‌و رۆڵی زۆری هەیە لەپێشخستنی سیستمی سیاسیی‌و پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر بەهاوڵاتیان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

1053151482018_ee.jpg

1953151482018_eee.jpg

2653151482018_eeee.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure