ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن پێشوازی لەجوتیاران دەكات

13/8/2018 63 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، پێشوازیی لەژمارەیەك جوتیار كرد، كە بۆ چارەسەركردنی كێشەی زەویی كشتوكاڵیی گوندێك سەردانی ئەنجومەنیان كردبوو.
رۆژی دوشەممە 13-8-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەئامادەبونی (رەمەزان نامیق) ئەندامی ئەنجومەن، پێشوازیی لەژمارەیەك جوتیاری گوندی كەلكان كرد.
لەمیانی كۆبونەوەیەكدا كە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، گفتوگۆ كرا سەبارەت بەكێشەی ئەو زەویانەی كە ژێرئاو كەوتوون‌و دواتر بۆ بواری كشتوكاڵی بەكاردەهێنرێن.
سەرۆكی ئەنجومەن ئاماژەی بەوەكرد، هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەشێوەیەك كە لەبەرژەوەندیی گشتیدا بێت، رونیشیكردەوە، پێشتر لیژنەی باڵای چارەسەری كێشە كشتوكاڵییەكان بەكۆنوسێك راسپاردەكانی خۆیان لەوبارەیەوە دەركردوە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

5737141382018_g2.jpg

738141382018_g3.jpg

1438141382018_g4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure