ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەگەڵ نوێنەری هاوڵاتیان كۆدەبێتەوە

12/8/2018 48 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەدوو كۆبونەوەی جیاوازدا لەگەڵ نوێنەری هاوڵاتیانی چەند ناوچەیەكی سلێمانی، تاوتوێی چەند پرسێك دەكات.
رۆژی یەكشەممە 12-8-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین ) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و لیژنەی شارەوانیی ئەنجومەن، پێشوازییان لەنوێنەری چەند ناوچەیەكی شاری سلێمانی كرد، كە بۆ گەیاندنی چەند كێشە‌و داواكارییەك سەردانی ئەنجومەنیان كردبوو.
لەدوو كۆبونەوەی جیاوازدا، كە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، سەرۆكی ئەنجومەن ئاماژەی بەوەدا، سەرۆكایەتیی ئەنجومەن‌و لیژنەكان، كاری لەپێشینەیان خزمەتكردنی هاوڵاتیان‌و بەدواداچونە بۆ كێشە‌و كەموكورتییەكانیان.
باسی لەوەش كرد، هەر كێشە‌و داواكارییەكی هاوڵاتیان بخرێتە بەردەستیان، لێكۆڵینەوەی لەبارەوە دەكەن‌و هەوڵی تەواو دەدەن بۆ چارەسەركردنی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

4257141282018_y1.jpg

5057141282018_y2.jpg

5757141282018_y3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure