ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن پێشوازی لەهاوڵاتیان دەكات

12/8/2018 63 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەن، پێشوازیی لەژمارەیەك نوێنەری هاوڵاتیانی سنوری شاری سلێمانی كرد، كە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان سەردانی ئەنجومەنیان كردبوو.
رۆژی یەكشەممە 12-8-2018، لەبینای ئەنجومەنی پارێزگا (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، پێشوایی لەنوێنەری هاوڵاتیانی سنوری گەڕەكی بیستەكانی چوارچرای شاری سلێمانی كرد، كە بۆ گەیاندنی چەند داواكاریی‌و كێشەیەك سەردانی ئەنجومەنیان كردبوو.
دوای بەخێرهاتن‌و گوێگرتن لەكێشە‌و گرفتەكانیان، سەرۆكی ئەنجومەن بەڵێنیدا بەپێی یاسا‌و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن، هەوڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان بدەن، وتیشی: هەمیشە كار بۆ ئەوە دەكەن، كە زۆرترین خزمەت پێشكەش بەهاوڵاتیان بكەن‌و بەجدیی بەدواداچون بۆ كەموكورتییەكان بكەن، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

5252141282018_t1.jpg

5752141282018_t2.jpg

353141282018_t3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure