ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

زانكۆیەكی نوێ‌ لەسلێمانی دەكرێتەوە

12/8/2018 45 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەشداریی لەمەراسیمی كردنەوەی زانكۆی (قەیوان - تەكنەلۆجی مالیزی)دا كرد، كە لەشاری سلێمانی كرایەوە.
ڕۆژی یەكشەممە 12-8-2018، بەئامادەبونی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم‌و (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و ژمارەیەكی تر لەبەرپرسانی حكومیی‌و كەسایەتیی‌و ئەكادیمییەكان، زانكۆی (قەیوان - تەكنەلۆجی مالیزی) لەشاری سلێمانی كرایەوە‌و بەردی بناغەی كەمپی نوێی زانكۆكە دانرا.
سەرۆكی ئەنجومەن دەستخۆشیی لەكردنەوەی ئەو زانكۆیە كرد‌و هیواشی خواست، زانكۆكە هاوشانی زانكۆكانی دیكە، ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی زانست‌و خوێندن لەسنوری سلێمانی‌و هەرێمی كوردستان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

 

ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:
https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

3548141282018_o.jpg

4148141282018_o2.jpg

5048141282018_o3.jpg

5848141282018_o4.jpg

449141282018_o5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure