ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌شداریی مه‌راسیمێكی لاوان ده‌كات

12/8/2018 39 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌شداریی له‌یادی رۆژی جیهانیی لاواندا ده‌كات‌و وێڕای پیرۆزبایی، ده‌ستخۆشییان لێده‌كات له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ‌و ماندووبونه‌كانیان.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 12-8-2018، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی لاوانه‌وه‌، (ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌یاوه‌ریی (هۆشیار ئیسماعیل) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌شداریی له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش‌و لاوانی سلێمانی - ناوه‌ندی به‌كره‌جۆدا كرد، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌نمایشی به‌رهه‌می ئه‌و لاوانه‌ی، كه‌ له‌ژماره‌یه‌ك خولی ناوه‌نده‌كه‌دا به‌شداربوون، له‌بواره‌كانی میوزیك‌و درومان‌و كاری ده‌ستیی‌و چه‌ند بوارێكی تر.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن پیرۆزبایی له‌لاوانی كوردستان كردو ده‌ستخۆشیی لێكردن، بۆ كردنه‌وه‌ی خوله‌كان‌و جێبه‌جێ كردنی كارو چالاكییه‌كانیان بۆ لاوان، كه‌ توانیویانه‌ سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتووبن له‌ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیاندا.
دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند چالاكییه‌ك، كه‌ له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چوون، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، خه‌ڵاتی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌به‌شداربوانی سه‌ركه‌وتوودا دابه‌ش كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

125871282018_p1.jpg

245871282018_p2.jpg

315871282018_p3.jpg

435871282018_p4.jpg

525871282018_p5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure