ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

دكتۆرای فەخری بەخشرایە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا

11/8/2018 22 جار خوێندراوەتەوە

لەمەراسیمێكدا دكتۆرای فەخری بەخشرایە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، لەبەرامبەر خزمەتكردنی بەبواری ئازادیی رادەربڕین، خەڵاتی ئاڵتونیی نێدەوڵەتیشی پێبەخشرا.

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە  11-8-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بڕوانامەی دكتۆرای فەخریی لەلایەن ڕێكخراوی فورات بۆ ئاشتی جیهانییەوە پێبەخشرا. 

(د. كامەران عەبدوڵا محەمەد) باڵیۆزی ئاشتیی نێودەوڵەتی، بەسایتی ئەنجومەنی پارێزگای ڕاگەیاند: لەبەرامبەر ئەو خزمەتەی كاك ئازاد سەرۆكی ئەنجومەن لەبواری ئازادیی رادەربڕیندا كردویەتی‌و هەوڵ‌و ماندووبونیان لەئەنجومەن، هەروەها پێشكەشكردنی توێژینەوەیەك لەبواری ئازادیی بەڕێكخراوەكەیان، سەرۆكایەتیی ڕێكخراوی فورات بۆ ئاشتی لەبەلجیكا بڕیاریدا، دكتۆرای فەخریی پێببەخشرێت، هاوكات سەرۆكی ئەنجومەن خەڵاتی رێزلێنانی ئاڵتونیی نێودەوڵەتیشی پێبەخشرا.

هەر لەو مەراسیمەدا كە لەهۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی بەڕێوەچوو ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و رۆشنبیران ئامادەی بوون‌و چەند ئەندامێكی ئەنجومەن، یاوەریی سەرۆكی ئەنجومەنیان دەكرد، دكتۆرای فەخری‌و خەڵاتی ڕێزلێنانی ئاڵتونی نێودەوڵەتیش درایە چەند كەسایەتییەك.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەوتەیەكدا، سوپاسی رێكخراوەكەی كرد بۆ بەخشینی بڕوانامە‌و خەڵاتەكە، جەختی لەوەش كردەوە، ئەركی سەرەكییان خزمەتكردنی هاوڵاتیان‌و بەدیهێنانی ئازادیی‌و پاراستنی مافەكانی مرۆڤە. 

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

1117171182018_2.jpg

 

1318171182018_qq.jpg

4118171182018_q.jpg

5618171182018_3.jpg

419171182018_4.jpg

1619171182018_5.jpg

2119171182018_t.jpg

2919171182018_tt.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure