ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

نەخۆشخانەیەك بەكوالێتییەكی بەرز دەكرێتەوە

11/8/2018 42 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەمەراسیمێكدا كرد، كە تایبەت بوو بەكردنەوەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت لەشاری سلێمانی.
كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 11-8-2018، ( ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، بەیاوەریی ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و كەسایەتی‌و تەندروستكاران‌و هاوڵاتیان، ئامادەی مەراسیمی كردنەوەی نەخۆشخانەی (سەفینی تایبەت) بوو، كە بەكوالێتییەكی بەرز‌و ستاندەری جیهانی بنیات نراوە.
سەرۆكی ئەنجومەن پیرۆزبایی لەئەنجامدەرانی پرۆژەكە كرد‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، داواشی كرد، هەموو هەوڵێكیان لەپێناو خزمەتكردن بێت بەهاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی‌و دەوروبەری‌و ناوچەكانی دیكەی كوردستان.
بەرپرسانی ئیدارەی نەخۆشخانەی سەفین ئاماژەیان بەوەكرد، نەخۆشخانەكە سەرجەم خزمەتگوزاریی‌و بەشەكان لەخۆ دەگرێت‌و بەنرخێكی گونجاو خزمەتی نەخۆشەكان دەكات بەبێ‌ جیاوازیی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

77151182018_rr.jpg

137151182018_rrr.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure