ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

گروپێك خۆبەخشانە پرۆژەیەكی كشتوكاڵی جێبەجێ‌ دەكەن

7/8/2018 35 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی لەگروپێكی خۆبەخش دەكات، كە بەنیازن پرۆژەیەكی كشتوكاڵی جێبەجێ‌ بكەن، ئەنجومەنیش ستایشیان دەكات.
ڕۆژی سێشەممە 7-8-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، پێشوازییان لەگروپی (گەشەپێدانی كشتوكاڵ) كرد، كە كۆمەڵێك كوڕو كچی شارەزوور بۆ پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ دروستیان كردوەو خاوەنی پرۆژەیەكن‌و خۆبەخشانە لەسەر روبەری 7 دۆنم ژمارەیەك بەروبومیان چاندوەو دەیانەوێت پەرەی پێبدەن.
لەمیانی كۆبونەوەیەكدا كە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، گروپەكە پوختەیەكیان لەبارەی پرۆژەكەو چەند داواكارییەكیان بەشێوەی زارەكی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا خستەڕوو، كە دواتر ئەو داواكارییانە دەكەنە یاداشت.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەن، دەستخۆشیی لێكردن‌و پێزانینی بۆ ماندووبونیان خستەڕوو، كە ژمارەیەك گەنج خۆبەخشانە ئەو پرۆژەیە ئەنجام دەدەن، وتیشی: ئەو گەنجانەی لەم بارودۆخەی ئێستادا خۆبەخشانە لەدامەزراوەكانی حكومەت‌و شوێنەكانی تردا كار دەكەن، مایەی ئومێدن‌و جێگای رێز‌و شانازیین.
پشتیوانیشی بۆ پرۆژەكەیان راگەیاندو ئامادەیی ئەنجومەنی دەربڕی بۆ هەر داواكارییەك، كە لەڕێگەی ئەوانەوە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت بكرێت‌و رێنمایی پێویستی بۆ گەشەدان بەگروپەكەیان پێدان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

462814782018_r1.jpg

532814782018_r2.jpg

22914782018_r3.jpg

102914782018_r4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure