ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

گەورەترین بەشی فریاكەوتنی تەندروستی دەكرێتەوە

5/8/2018 41 جار خوێندراوەتەوە

گەورەترین بەشی فریاكەوتنی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان كرایەوەو 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا دەبێت.
ڕۆژی یەكشەممە 5-8-2018 ، بەئامادەبونی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگر سەرۆكی حكومەتی هەرێم‌و (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و حزبی، بەشی فریاكەوتنی سەر بەنەخۆشخانەی گشتیی شۆڕش كرایەوە.
(د. چالاك قادر) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی شۆڕش بەسایتی ئەنجومەنی پارێزگای راگەیاند: بەشەكە ناونراوە بەشی فریاكەوتنی (شەهید شێركۆی حاجی رەزا)و لەسەر ئەركی چەند خێرخوازێك بنیاتنراو.
وتیشی: گەورەترین بەشی فریاكەوتنە لەهەرێمی كوردستان كە 40 قەرەوێڵەی حاڵەتی كتوپڕ بەسەرجەم پێداویستیەكانییەوە لەخۆ دەگرێت‌و 24 كاتژمێر بەڕووی هاوڵاتیاندا كراوە دەبێت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

45579582018_pp.JPG

53579582018_ppp.JPG

1589582018_pppp.JPG

8589582018_ppppp.JPG

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure