ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن پیرۆزبایی لە كۆچەر بیركار دەكات

4/8/2018 42 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پیرۆزبایی لە پرۆفیسۆر (كۆچەر بیركار) دەكات، بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتێكی جیهانی.
(ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەناوی ئەنجومەنەوە، پیرۆزبایی لەو پرۆفیسۆرە دەكات، كە وەكو كوردێك خەڵاتی (فیڵدز)ی لەبواری ماتماتكیدا بەدەست هێناوە، كە هاوشانی خەڵاتی نۆبڵە.
رۆژی چوارشەممە 1-8-2018، پرۆفیسۆر كۆچەر بیركار، كە خەڵكی شاری مەریوانی خۆرهەڵاتی كوردستانە‌و ئێستا لەبەریتانیا مامۆستای زانكۆی كەمبرێدجە، لەئاهەنگێكی گەورەدا، كە لەشاری ریۆ دی جانیرۆری بەرازیل بەڕێوەچوو، خەڵاتی فیڵدزی پێبەخشرا، لەمیانی رێوڕەسمەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، شانازی دەكات كە بەوەرگرتنی ئەو خەڵاته، خەندەی خستۆتە سەر لێوی چل ملیۆن كورد.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە لەلایەن كوردێكەوە، جێگەی ستایشە‌و هیواشی خواست، نمونەی زۆر بێت، وتیشی: گەلی كورد هیچی لەگەلانی دیكەی جیهان كەمتر نییە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

384720482018_aaa.jpg

514720482018_aaa.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure