ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لیژنەی كشتوكاڵ بابەتی ئاردی ماڵان تاوتوێ دەكات

29/7/2018 49 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی كشتوكاڵ لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی ئاگاداربون لەكوالێتیی ئارد، میوانداریی نوێنەرانی كارگەكانی ئاردو دانەوێڵەی سلێمانیی كرد.
ڕۆژی یەكشەممە 29-7-2018، بەئامادەبونی (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگا، لیژنەی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوو كارگێڕیی‌و دارایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەرو نوێنەری سەرجەم كارگەكانی ئارد كۆبوەوەو كوالێتیی ئاردیان تاوتوێ كرد.
لەكۆبونەوەكەدا كە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، هەردوولا بەوردی باسیان لەبابەتەكە كردو تەئكیدیان لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەیەك كردەوە، بۆ باشتركردنی ئاردی ماڵان‌و بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتیان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

1522132972018_YY.jpg

2122132972018_YYY.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure