ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەگەڵ نوێنەری رێكخراوەكان كۆدەبێتەوە

26/7/2018 46 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی لەنوێنەری ژمارەیەك رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی كرد‌و كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا، بەمەبەستی گفتوگۆكردن بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەك.
رۆژی پێنجشەممە 26-7-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەئامادەبونی لیژنەی پەیوەندییەكانی ئەنجومەن، پێشوازیی لەتۆڕی سەكۆی بەشداریی گشتی كرد، كە لەنوێنەری ژمارەیەك رێكخراوی مەدەنی پێكهاتبون‌و بەمەبەستی هەماهەنگیی‌و هاوكاریكردن سەردانی بینای ئەنجومەنیان كردبوو.
لەمیانی كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا، كە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، گفتوگۆ كرا لەبارەی هەماهەنگیی‌و هاوكاریكردن‌و جێبەجێكردنی چەند پرۆەیەك‌و بەشداریپێكردنی هاوڵاتیان لەدەسەڵاتدا لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە.
شاندی میوان سوپاسی ئەنجومەنی پارێزگایان كرد بۆ گرنگیدان بەكۆمەڵگەی مەدەنی، لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەڵێنی هەموو جۆرە پشتیوانییەكی پێدان، لەچوارچێوەی یاسا‌و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

327182672018_uu.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure