ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن ئامادەی كردنەوەی شانۆی رۆمانی دەبێت

23/7/2018 53 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەمەراسیمی كردنەوەی شانۆی رۆمانیدا كرد.
ئێوارەی رۆژی دوشەممە 23-7-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، بەیاوەریی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، لەشاری سلێمانی بەشداریی لەمەراسیمی كردنەوەی شانۆی رۆمانیدا كرد.
كردنەوەی شانۆی رۆمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی‌و بەچاودێریی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەڕێوەچوو، كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و كەسایەتی‌و رۆشنبیران‌و هاوڵاتیان بەشدار بوون.
سەرۆكی ئەنجومەن ئاماژەی بەوەدا، كردنەوەی شانۆكە بایەخی زۆری هەیە بۆ پێشخستنی بواری ئەدەب‌و هونەر لەپایتەختی رۆشنبیریی‌و تەواوی هەرێمی كوردستان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

561212372018_tt.jpg

32212372018_ttt.jpg

92212372018_tttt.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure