ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن بەشداریی كۆنفرانسی زانستە پزیشكییەكان دەكات

23/7/2018 58 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەكۆنفرانسێكدا كرد، كە تایبەت بوو بەزانستە پزیشكییەكان.
رۆژی دوشەممە 23-7-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، بەشداریی لەدوەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەندروستی‌و زانستە پزیشكییەكاندا كرد، كە لەشاری سلێمانی رێكخرابوو.
كۆنفرانسەكە لەهۆڵی كۆنفرانسەكانی نەخۆشخانەی فاروقی پزیشكی رێكخرابوو ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و پسپۆڕ‌و كەسانی ئەكادیمی بەشداربوون تێیدا.
سەرۆكی ئەنجومەن دەستخۆشیی لەرێكخەرانی كۆنفرانسەكە كرد‌و هیوای خواست ئەو جۆرە كۆنفرانسانە ببنە هۆی پێشخستنی بواری زانستی پزیشكی‌و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

1859202372018_e.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure