ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەگەڵ بەرپرسی رادیۆكان كۆدەبێتەوە

22/7/2018 86 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ چەند لایەنێكی پەیوەندیدار كۆدەبنەوە، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی لەرەلەری رادیۆكان‌و كارگەرییان لەسەر ژینگە‌و تەندروستیی هاوڵاتیان‌و چارەسەركردنی كێشەكان.
رۆژی یەكشەممە 22-7-2018، هەردوو لیژنەی رۆشنبیری‌و هونەر‌و خزمەتگوزاریی شارەوانی، بەهاوكاریی هەردوو لیژنەی پەروەردە‌و تەندروستی، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی‌و مامۆستایانی زانكۆ‌و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی راگەیاندن‌و چاپ‌و بڵاوكردنەوە‌و پۆستە‌و گەیاندن‌و فڕۆكەخانەی سلێمانی‌و بەرپرسی بەشێك لەرادیۆكان كۆبونەوە.
ئامانج لەكۆبونەوەكە، كە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، هەڵسەنگاندنی لەرەلەری شەپۆلە رادیۆییەكان‌و كاریگەریی نەرێنی‌و خراپیان بوو، لەسەر ژینگە بەگشتی‌و تەندروستیی هاوڵاتیان‌و ئەو زیانانەی لێیان دەكەوێتەوە.
چەند جارێكی تر لیژنە تایبەتمەندەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆ هەڵسەنگاندنی هەمان بابەت كۆبونەتەوە‌و پرس‌و راوێژیان بەكەسانی شارەزا‌و ئەكادیمیی كردوە، بەمەبەستی رێكخستنی كاروباری رادیۆكان‌و چۆنێتیی پەخشكردنەكانیان، بەشێوەیەك كە لەگەڵ یاسا كارپێكراوەكان‌و بنەما زانستییەكاندا بگونجێت‌و زیانی لێنەكەوێتەوە، ئەم كۆبونەوەیەش سێهەمین كۆبونەوەیە كە لەوبارەیەوە بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

2150172272018_q2.jpg

2850172272018_q3.jpg

3550172272018_q4.jpg

4550172272018_q5.jpg

5450172272018_q6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure