ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەشداریی یادی راپەڕینی پێنجوێن دەكات

19/7/2018 57 جار خوێندراوەتەوە

شاندێكی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەردانی قەزای پێنجوێنی كرد، بەمەبەستی بەشداریكردن لەیادی 38 ساڵەی راپەڕینەكەی ئەو قەزایەدا دژی رژێمی بەعس.

رۆژی پێنجشەممە 19-7-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و بەیاوەریی (ئەنوەر شەهید تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەن‌و بەشداریی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، ئامادەی مەراسیمێك بوون لەشارۆچكەی پێنجوێن كە تایبەت بوو بەساڵڕۆژی راپەڕینەكەی جەماوەری بەشەرەف‌و شۆڕشگێڕی قەزاكە‌و هێزی پێشمەرگە‌و رێكخستنە دێرینەكان، بەبەشداریی ژنانی سەربڵند، دژی رژێمی بەعسی رووخاو، كە بەناهەق هاوڵاتی (دێوانە مەجید)یان بەشێوەیەكی دڕندانە‌و نامرۆڤانە شەهید كردبوو.

لەمیانی رێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەكی زۆر لەمیوانان‌و بەرپرسانی حكومیی‌و كەسایەتی ئامادەی بوون، چەندین چالاكیی جۆراوجۆر پێشكەش كران، سەرۆكی ئەنجومەن وتارێكی پێشكەش كرد‌و داوای لەحكومەت كرد، كە پێنجوێن شایستەی خزمەت‌و خزمەتگوزاریی زیاترە، دواتر خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە كاك (محەمەد)ی كوڕی شەهید دێوانە مەجید، دواتریش جێگری سەرۆكی ئەنجومەن بەشداریی لەدابەشكردنی خەڵاتەكاندا كرد.

سەرۆكی ئەنجومەن‌و جێگرەكەی، دەستخۆشیشیان لەو كەسانە كرد، كە رێوڕەسمەكەیان رێكخستبوو، راپەڕینی خەڵكی تێكۆشەری پێنجوێنیشیان لەدژی رژێمی بەعس، بەخاڵێكی گرنگ وەسف كرد، لەخەباتی گەلی كورد دژی ستەم‌و چەوساندنەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

 

 

3232122172018_w.jpg

4332122172018_ee.jpg

5232122172018_w1.jpg

4334122172018_t.jpg

 

4536202172018_u.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure